
بەشێکی کورت لە کتێبی ( یەک لە بەردەمیدا بێ کۆتا صفر ) لە نوسینی د . عەلی شەریعەتی :
یەک لە بەردەمیدا بێ کۆتا صفر
یەکێک بوو
کەکێک نەبوو
غەیری خوا هیچ کەس نە بوو
هیچ شتێک نە بوو
هیچ کەس نە بوو
خوا تەنیا بوو
خوا میهرەبان بوو
خوا بێ هاوتا بوو
خوا جوانیی لا خۆشەویست بوو
خوا چاکەی لا خۆشەویست بوو
خوا شایستەگیی لا خۆشەویست بوو
خوا لە بێدەنگی بێزار بوو
خوا لە بێدەنگی بێزار بوو
خوا لە پوچی بێزار بوو
خوا لە نە بوون بێزار بوو
خوا "بەدی هێنەر" بوو
مەگەر ئەکرێت "بەدی نەهێنێت" ؟
لە پڕ هەورەکانی بەدی هێنا
وە هەورەکانی لە بۆشایی نەبوو دا ئازاد کرد
هەورەکان لە زڕڕە
هەر زەڕڕەیەک : کۆمەڵێکی بچوک
ناوی : ئەتۆم !
خۆرێک لە ناوەڕاستدا
وە لە دەورو بەری ، ئەستێرەیی
ئەو ئەستێرانەی ، پەپولە ئاسا ، لە گەڕاندا
لە حسابدا : تەنیا " یەک " ژمارەیە
لەم دونیایەدا : تەنیا " یەک ژمارە " یە
ئەوانی تر هەرچی بێت ، صفرە ، هەموان صفرن ، هیچن ، پوچن ، بەتاڵن
" صفر " : بازنەیەکی ناخ بەتاڵ ، ئەگەڕی بە دەوری خۆیدا تا کۆتایی یەکەی بگاتە وە بە سەرەتاکەی ...هیچ !، هەر ئەوەندە !
تەنیا یەکە و لە بەردەمی دا تا (بێکۆتا ) صفرەکان ...
" صفر " : بەتاڵ ، پوچ ، هیچ !
کاتێک بیەوێت خۆی بێت ، تەنیا بێت ، کاتێک بیەوێت تەنیا لەگەڵ صفرەکاندا بێت
بەڵام کاتێک لە بەردەم یەکدا دانیشێت ؟!
کاتێک بیەوەێت تەنیا بۆ " یەک " بێت ، لە پوچی و تەنیایی بێتە دەرەوە ، ببێت بە هاونشینی یەک ؟!
تۆ منداڵەکە !
منداڵە 9 ساڵەکە ، دوو ساڵەکە ، کە هیچ بوویت ، خاک بوویت ، بوویت بە خۆراک هەشتا ساڵی تر ، نەوەد ساڵی تر ، ئەبیت بە منداڵێکی پیر ، ئەبیت بە هیچ ، ئەبیت بە خاک
ئەگەڕێیتەوە ، بازنەیەک ، بێ ئامانج ، بێ واتا ، ناو بۆش وەک صفر.
کاتێک بۆ خۆت ئەژییت ، کاتێک بتەوێت تەنیا بۆ " خۆت " بیت ، تەنیا بیت
کاتێک بتەوێت تەنیا لەگەڵ صفرەکاندا بیت ، تەمەنی بتۆ ، وەک هێڵێکی سوڕاوە ، بەدەوری خۆتدا ئەسوڕێتەوە ،
وەک و صفر دووبارە لە کۆتایدا ئەگەیتەوە بە سەرەتا !
ئەمێنیتەوە ، بۆگەن ئەکەیت ، وەک گۆم ، وەک حەوز ، دائەخرێیت ، وەک بازنە ، وەک " صفر ! "
بەڵام ئەگەر لەبەردەم یەک دا دانیشیت ...؟
ئەگەر بتەوێت تەنیا بۆ یەک بیت ، لە پوچی و تەنیایی بێیتە دەرەوە ، ببیت بە هاونشینی " یەک "...؟!
ئەبێ بۆ هەموان بژییت ، تەمەنی تۆ ئەک هێڵێکی ، ئاسۆیی ئەچێتە پێشەوە
وەک ڕێگا ، وەک ڕوبار ، کاتێک لە " خۆت " دوورکەویتەوە لە کۆتایدا ، ئەگەیت بە ئاوەدانی ، وەک ڕێگا لە کۆتایدا ، ئەڕژێیتە دەریاوە ، وەک ڕوبار ...
بەڵام ئەگەر لەبەردەم " یەک "دا دانیشی ، ئەگەر بتەوێت تەنیا بۆ " یەک " بیت لە پوچی و تەنیایی بێیتە دەرەوە
ببیت بە هاونشینی " یەک " ، ئەبێت بۆ هەموان " بمریت "
تەمەنی تۆ ، وەک هێڵێکی ئاسۆیی ، ئەچێتە سەرەوە
وەک شەپۆل ، وەک تۆفان ، وەک کێوێکی بەرزو سەرکێش ، ؛لەسەر گردۆڵکەکان وەک دار سنەوبەرێکی ئازاد ، لە لێژگاییەکاندا ، ( کە بەرەو هەتاو ئەڕوێتوو بەرەو ئاسمان باڵا ئەکات )
وەک یەک " مرۆڤی گەورە " یەک " شەهید " یەک " ئیمام " ، لەناو گورگەکان ، لەناو ڕێویەکان ، لەناو مشکەکان ، لەناو گامێشەکان
کە " هەڵئەسێت " کە " ئەوەستێت " ، کەهەستیت ، کە بوەستیت ، لە ناو صفرەکان
وەک " یەک !"
بەڵێ ، تەنیا " یەک " ژمارەیە
تەنیا " یەک ژمارە " یە!
ژمارەی ئەستێرەکان ، کۆمەڵەکانی خۆر ، زەوی ، ئاسمان ، ژمارەی هەموو شتەکانی دونیا ، " یەک " ، لە بەردەمی دا تا ( بێکۆتا ) صفرەکان !
" یەک " ێک هەیە
" یەک "ێک نیە
غەیری " خوا " هیچ شتێک نیە
هیچ کەسێک نیە ...
وە ئەمەیش ساڵ ژمێری ژیانی د . عەلی شەریعەتی :
( 1933ز-1312ه-ش ) لە دایک بوو لە ( مزینان سبزوار )
( 1940ز-1319ه-ش ) چونە قوتابخانەی سەرەتایی ( ابن یمین ) لە ( مشهد )
( 1946ز-1325ه-ش ) چونە ناوەندی (فردوسی مشهد )
( 1950ز-1329ه-ش ) چونە زانکۆی ( مقدماتی مشهد )
( 1952ز-1331ه-ش ) دامەزرا لە ( اداره فرهنگ ) وەک مامۆسا – تەواو کردنی دەورەی زانکۆ
( 1953ز-1332ه-ش ) بوون بە ئەندام لە ( نهضت مقاومت ملی )
( 1954ز-1333ه-ش ) بە دەست هێنانی دبلومی ئەدەبی کامل
( 1956ز-1335ه-ش ) چونە زانکۆی ئەدەبیی مەشهەد
( 1957ز-1336ه-ش ) دەستگیر کردنی لەگەڵ 16 کەس لە ئەندامانی ( نهضت مقاومت ملی )
( 1958ز-1337ه-ش ) تەخەرج کردن لە زانکۆی ئەدەبی – هاوسەر گیری لەگەڵ پوران شریعت رضوی
( 1959ز-1338ه-ش ) ناردنی بۆ فەرەنسا لە لایەن حوکمەتەوە
( 1963ز-1342ه-ش ) تەواو کردنی خوێددن وە بەدەست هێنانی شەهادەی دکتۆرا لە بواری مێژودا
( 1964ز-1343ه-ش ) گەڕانەوە بۆ ئێران وە دەستگیرکردنی لە سنوردا
( 1966ز-1345ه-ش ) مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی مەشهەد
( 1968ز-1347ه-ش ) دەستپێکردنی وتارەکانی لە حسینیه ارشاد
( 1972ز-1351ه-ش ) داخستنی حسینیه ارشاد وە قەدەغەکردنی وتاربێژی
( 1973ز-1352ه-ش ) دەست گیرکردن وە مانەوەی لە زیندانی تاکە کەسیدا بۆ ماوەی 18 مانگ
( 1975ز-1354ه-ش ) خانە نشینی
( 1977ز-1356ه-ش ) سەفەر کردن بۆ ئەوروپا ، وە مەرگی گوماناوی لە بەریتانیا – ناشتنی لە سوریا